شارەزایان: هیچ پاساوێك بۆ هەڕەشەكردن لە ئەمەریكا و هاوپەیمانان نەماوە

:: PM:08:06:26/02/2026 ‌

دوێنێ چوارشەم جارێكی تر گرووپی هاوئاهەنگیی موقاوەمە لە عێراق دەستیان بە هەڕەشەكردن لە ئەمەریكا و هاوپەیمانان كرد، بەوەی لە بابەتی كشانەوەی لە عێراق دەستی دەستی دەكەن و دەستیش لە كاروباری عێراق وەردەدەن، شارەزایان پێیان وایە هیچ پاساوێك بۆ ئەو هەڕەشانە نەماوە و بوونی كاریگەر و راستەقینەی ئەو هێزە بیانییانە لە عێراق نەماوە.

سەفا ئەعسەم شارەزای تەناهی پێی وایە رۆڵی راستەقینەی سەربازیی ئەمەریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لە دوای رادەستكردنی هەردوو بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد و ڤیكتۆریا نەماوە، بۆیە هیچ پاساوێك بۆ هەڕەشەكردن نییە، عێراق لە هەڕەشەی میلیشیاكان رازی نییە و هەر چەكێك لە دەرەوەی دەوڵەت و لە دەرەوەی فەرمانی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكان باخیبوونە و وڵات دەخاتە مەترسییەوە.

ئەو شارەزایە تەناهییە پێی وایە ساڵی 2026 ساڵی كۆتاهاتنی چەكە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت و ئەو سووربوونەش ناوخۆیی و دەرەكی و عێراقیشە، سەرۆك وەزیرانی ئێستە و داهاتووش پاڵپشتی دەكەن، هاوكات بەشێكە لە پابەندییەكانی عێراق لە چوارچێوەی چوارچێوەی ستراتیجی لەگەڵ ئەمەریكا، هێشتنەوەی چەك بە دەستی دەوڵەت، بڕیارێكی رێككەوتن لەسەر كراوە لەناو دەوڵەت و لەسەر ئاستی چوارچێوەی هاوئاهەنگیش، جا بە رەزامەندیی میلیشیاكان بێت یان نا، دەبێت ئەو دۆسیە كۆتایی بێت و پێوەست نییە بە هێزی پێكهاتەیەكی دیاریكراوی سیاسی، بەڵكو پێوەستە بە ویستی دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەكانی.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل