باڵوێزخانەی چین لە ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتیانی دەكات رێكاریی تەناهی بگرنە بەر، چونكە مەترسییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد بووە. ئەمەیش دووەم بانگەوازی چینە لە رۆژێكدا چونكە هەر ئەمڕۆ داوای لە هاووڵاتیانی كرد بوو ئێران جێبهێڵن.
ئەمڕۆ هەینی 27ی شوبات،
باڵوێزخانەی چین لە ئیسرائیل بانگەوازێكی بۆ چینییەكانی ئیسرائیل بڵاوكردووەتەوە و داوای لێكردوون رێكاری تەناهی بۆ سەلامەتی خۆیان بگرنەبەر و ئامادەكاری بۆ حاڵەتی لەناكاو بكەن، باڵوێزخانەكە دەڵێ، "مەترسیەكان زیاد بووە".
ئەمەیش دووەم بانگەوازی چینە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چین داوای لە هاووڵاتیانی كرد ئێران جێبهێڵن.
جگە لە چین ئەمەریكا رێگەی بە فەرمانبەرانی داوە ئیسرائیل جێبهێڵن و هەروەها ئەمەریكییەكانی عێراقیش رۆیشتوون.