كەناڵی جەزیرە: ئەم هەفتەیە ئەمەریكا سزا بەسەر عێراق دەسەپێنێ‌

:: PM:07:22:27/02/2026 ‌
تۆم باراك دوایین پەیامی بە سوودانی داوە
نابێت بە هیچ شێوەیەك مالیكی كاندید بكرێت
راگەینراوی نووری مالیكی لەسەر دیدارەكە پرتەقاڵی بوو

ماڵپەڕی كەناڵی جەزیرە ئاشكرای دەكات تۆم باراك نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دوایین  پەیامی بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران داوە و لە هەڵبژاردنی مالیكی ئاگەداری كردووەتەوە. جەزیرە دەشڵێ‌، "لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەمەریكا سزا بەسەر عێراق دەسەپێنێ‌".

ئەمڕۆ هەینی 27ی شوبات ماڵپەڕی كەناڵی جەزیرە، لە سەرچاوەیەكی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە ئاشكرای كردووە،  ئەم هەفتەیە واشنتن سزا بەسەر عێراق دەسەپێنێ‌ و پێشبینیش دەكرێت سزاكان بە كەسایەتییە عێراقییەكانی سەربە ئێران دەست پێ بكات.

سەبارەت بە كۆبوونەوەی تۆم باراك و نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە كاندیدە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق. كەناڵی جەزیرە دەڵێ‌، "راگەینراوی مالیكی لەسەر كۆبوونەوەكە پرتەقاڵی بوو" واتە گشەبین و بێ وردەكاریی بوو.

 ئێوارەی ئەمڕۆ تۆم باراك و مالیكی لە بەغدا كۆبوونەوە، چاوەڕوان دەكرێت ئەو كۆبوونەوەیە دۆسیەی كاندیدبوونی مالیكی و ناڕەزاییەكانی ئەمەریكا یەكلایی بكاتەوە.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل