رۆیتەرز: ترەمپ پاساو بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەهێنێتەوە

:: PM:08:12:27/02/2026 ‌
سێ سەرچاوەی ئاگادار لە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا ئاشکرایان کرد، بانگەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە نزیکبوونەوەی ئێران لە دروستکردنی موشەکێکی دوورهاوێژ کە بگاتە خاکی ئەمەریکا، "زیادەڕەوی" تێدایە و لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 27ی تشرینی دووەم، ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگادار لە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان بڵاویکردەوە، ئەو قسانەی دۆناڵد ترەمپ کە لە وتاری ساڵانەی خۆیدا لەبەردەم کۆنگرێس ئاراستەی تارانی کردبوون، لەگەڵ زانیارییە وردەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ناگونجێن. 

ماوەیەک لەمەوبەر، ترەمپ لە وتارەکەیدا ئێرانی تۆمەتبار کردبوو بەوەی کار لەسەر موشەکێک دەکات کە بەم زووانە دەگاتە خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئەمەیشی وەک پاساوێک بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر ئەو وڵاتە بەکارهێنا.

باس لەوەیش کراوە، ئەم دژایەتییەی نێوان قسەکانی ترەمپ و ڕاپۆرتە فەرمییەکان، گومان دەخاتە سەر ئەو بنەمایانەی کە ترەمپ دەیەوێت وەک پاساو بۆ هێرشی سەربازی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەکاریان بهێنێت.



وشە - پێشەنگ مەحموود