ترەمپ: لە ئێران رازی نیین و بەكارهێنانی هێز پێویستە

:: PM:09:22:27/02/2026 ‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، لە ئێران رازی نییە و  لەوانەیە پێویست بكات هێز لە دژی ئێران بەكار بهێنرێت.

ئەمڕۆ هەینی  27ی شوبات دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا پێشبینی كرد دانوستاندنی زیاتر لەگەڵ ئێران بكرێت و گوتی، "دەمەوێ‌ رێككەوتن لەگەڵ ئێران بكەین".

دۆناڵد ترەمپ لە بەشێكی تری لێدوانەكەی بۆ رۆژنامەنووسان گوتی، "هێشتا بڕیارم لە بارەی ئێران نەداوە، بەڵام لێ رازی نین و نابێت ئێران چەكی ئەتۆمی هەبێت" دۆناڵد ترەمپ گوتیشی، "من حەز لە بەكارهێنانی هێزی سەربازی ناكەم بەڵام هەندێك جار پێویستە".
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل