ماڵپەڕی حەدەس ئاشكرای كردووە، تۆم باراك نێردەی سەرۆكی ئەمەریكا بە نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای راگەیاند، پێویستە لە كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەت بكشێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 27ی شوبات نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ نووری مالیكی لە بەغدا كۆبوونەوە، ماڵپەڕەی حەدەس ئاشكرای كردووە، تۆم باراك بۆ مالیكی دووپاتی كردووەتەوە كە ئەمەریكا هیچ كێشەیەكی لەگەڵ كەسایەتی مالیكی نییە، بەڵام پێویستە لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆكایەتی حكوومەت بكشێتەوە.
هاوكات ماڵپەڕی كەناڵی جەزیرە بڵاوی كردووەتەوە، ئەگەر مالیكی لەبابەتی كاندیدبوون بەردەوام بێت ئەوا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ئەمەریكا كۆمەڵێك سزا بەسەر عێراق دەسەپێنێت.