شەڕی ئەوجارەی واشنتن لە دژی ئێران چۆن دەبێت؟

:: PM:04:57:28/02/2026 ‌

بەیانی ئەمڕۆ شەموو هێرشێكی كتوپڕی سەربازیی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمەریكا وەك خۆیان ناویان ناوە پێشوەختە، بۆ سەر ئێران دەستی پێ كرد، تا ئێستە نازانرێت قەبارەی هێرشەكە چەندە و تا كوێ هەنگاو دەنێت؟، بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكی ئاماژە دەكات كە ئەگەری هەیە هێرشەكە بە هەنگاو بێت و پچڕ پچڕ بێت.

ئەو بەرپرسە ئەمەریكییە بە تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریكی راگەیاند، پلانەكەی ئەوجارەی ئەمەریكا بۆ لێدانی ئێران، پشت بە ئەنجامدانی چەند هێرشێكی سەربازی دەبەستێت و بە چەند گەڕێك بەڕێوە دەچێت، واتە پچڕ پچڕە و هەر گەڕێكی رۆژێك بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، دوای ئەوە هێرشەكانی بە شێوەیەكی كاتی دەوەستن.  

روونی كردەوە، واشنتن سوود بە وەستانی هێرشەكان بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەكان دەبینێت، ئەوە لەوكاتەی بەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە كەمپی تایبەتی لە مارالاگو لە فلۆرید رای گەیاند كە هەڵمەتێكی گەورەی سەربازی لە دژی ئێران دەست پێ كردووە بە مەبەستی لێكهەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمی و توانا مووشەكی و هێزە دەریاوانی و تۆڕی میلیشیاكانی لە ناوچەكە، ئەو هێرشانەی بە هاوئاهەنگی ئیسرائیل جێبەجێ كراون، رێوشێنێكی بەرگرییە بۆ نەهێشتنی هەڕەشەیەكی نزیكی دیكتاتۆریەتێكی شەڕانگێز و توندڕۆ.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل