ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق ناوەڕۆكی كۆبوونەوەیەكی نێوان هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجوومەنەكە و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بڵاو كردەوە كە هەردووكیان نیگەرانن لە هێرشی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
بەگوێرەی راگەیەنراوی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی هەردوولا نیگەرانی خۆیان نیشانداوە لەوەی ئەمەریكا رێگای دانوستانی دیپلۆماسی تەواو نەكردووە و بژارەی شەڕی هەڵبژاردووە.
هومام حەمودی لە كۆبوونەوەكەدا وریایی داوە، جەنگ كاریگەری لەسەر هەموو سێكتەرەكان دەبێت و رەنگدانەوەی لەسەر هەموو وڵاتانی ناوچەكە لە ڕووی تەناهی و ئابووری و سیاسییەوە هەیە.