بەیانی ئەمڕۆ شەموو ئیسرائیل و ئەمەریكا دەستیان بە هێرشێكی كتوپڕی فرەوانی سەربازی بۆ سەر ئێران كرد و چەندان ئامانجیان پێكا، لەوانە چەندان بەر پرسی باڵای وڵاتەكە و فەرماندەی سوپای پاسدارانیان كردە ئامانج، ئاژانسێك بڵاوی كردەوە كە دەسەڵاتدارانی ئێران داوایان لە دانیشتووانی تارانی پایەتەخت كردووە شارەكە جێبێڵن و حزبوڵای لبنانیش لەسەر ئەو هێرشەی ئێران هەڕەشە دەكات.
ئاژانسی
"فرانس پرێس"ی فڕەنسی ئاماژە دەكات كە دەسەڵاتدارانی ئێران داوایان لە دانیشتووانی تاران كردووە شارەكە جێبێڵن، ئەوەش لە رێگەی كورتە نامەی مۆبایلەوە، لای خۆیەوە حزبوڵای لبنان لە یەكەم راگەیاندنی لە دوای هێرشەكەی ئێران پاڵپشتیی خۆی بۆ تاران پێشان دا و داوای لە گەلانی ناوچەكە كرد بە رووی ئەو هێرشە بوەستن كە ئەنجامەكانی خراپە و بێ جیاوازی دەگاتە هەمووان ئەگەر رووبەڕووی نەبنەوە، دووپاتی لەوەش كردەوە كە دڵنیان ئەمەریكا و ئیسرائیل شەقێكی بەهێزیان بەر دەكەوێت و تەنیا شكست دەدوورنەوە.