دوای ئەو هێرشە فرەوانەی بەیانی ئەمڕۆ شەموو ئیسرائیل و ئەمەریكا كردیانە سەر ئێران، كە بە گوتەی خۆیان كۆبوونەوەیەكی گرنگی سەركردە باڵاكانی ئێرانیان كردووەتە ئامانج و ژمارەیەكیان لێ كوشتوون، كیێر ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رای گەیاند، هێز و فڕۆكە جەنگییەكانی بەریتانیا لە ئەركی بەرپەرچدانەوە بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی خۆیان و هاوپەیمانانیان بەشدارن.
ستارمەر لە بەیاننامەیەكی وێنەیی كە لە تۆڕ ئێكی هاتە بڵاوكردنەوە گوتی، ئەمڕۆ هێزەكانی ئێمە كاریان كرد و فڕۆكە جەنگییەكانیشمان بە ئاسمانەو بوون لە چوارچێوەی ئەركێكی وردی بەرگریكردن و هاوئاهەنگیكردن لە ناوچەكە بۆ پاراستنی گەل و بەرژەوەندییەكان و هاوپەیمانانمان، وەك ئەوەی پێشتر بەریتانیا بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ئەنجامی داوە.
روونی كردەوە، پارێزراوی بنكە سەربازییەكان و هاووڵاتییانی بەریتانیمان بۆ بەرزترین ئاست زیاد كرد و دووپاتی كردەوە كە نابیبَت بە هیچ شێوەیەك رێگە بە ئێران بدرێت بە پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی، مسۆگەركردنی ئەوەش ئەركی لەپێشینەی بەریتانیا و هاوپەیمانەكانیەتی، ستارمەر جارێكی تر دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی لە هێرشەكەی سەر ئێران بەشدار نەبووە، بەڵام هەڵوێستی ئێران دەمارگیرە و ئەو دەتوانێت ئێستە هێرشەكان بوەستێنێت.