تا ئێستە زانیارییەكان لەبارەی كوژراوانی هێرشەكەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تەواو نەگەیشتوون، تا ئێستە كوژرانی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران سەرچاوەیە و ئیسرائیل بە فەرمی لێی دڵنیا نییە، ئەوەی دووپاتكراوەیە كوژرانی هەریەك لە عەلی شەمخانی و عەزیز نەسیرزادە و محەمەد پاكبوور و ژمارەیەكی تری فەرماندە باڵاكانی ئێرانن.
ئەمشەو ع
ەمید ئیفی دیفرین گوتەبێژ بەناوی سوپای ئیسرائیل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، ئۆپراسیۆنی "نەڕەی شێر"، بە هێرشێكی كتوپڕ دەستی پێ كرد دوای ئەوەی دەستەی هەواڵگریی سەربازی تێبینی دوو شوێنیان لە تاران كرد گەورە فەرماندەكانی دەزگای تەناهیی ئێران تیایدا كۆبوونەتەوە.
زیاتر گوتی، ئێستە دەتوانرێت ئەوە رابگەیەنین لە میانی هێرشەكانی ئەمڕۆ توانراوە هەریەك لە عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجوومەنی بەرگری و راوێژكاری كەسیی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران و محەمەد پاكپوور فەرماندەی سوپای پاسداران و سەڵاح ئەسەدی سەرۆكی هۆبەی هەواڵگری و محەمەد شیرازی سەرۆكی نووسینگەی سەربازیی خامنەیی و عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگری و حوسێن جەبەل عاملیان و رەزا موزەفەری دنیا كوژراون.
سوپای ئیسرائیلی بە كۆنگرەی گوتەبێژەكەی وێنەی فەرماندە كوژراوەكانی ئێرانی بڵاو كردەوە كە لە هێرشەكەی ئەمڕۆ كوژراون و بە گەورەترین هەڵمەتی ئاسمانی لە مێژووی سوپای ئیسرائیلی لەقەڵەم دا، بەڵام گوتەبێژەكەی سوپای ئیسرائیل باسی كوژرانی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێرانی نەكرد.