به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئێران كاروانێكی تری مووشه‌كی قورسی ئاراسته‌ی ئیسرائیل و وڵاتانی تر كردووه و ماوه‌ی زیاتر له سه‌عاتێكیشه زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی مه‌ترسی له ئیسرائیل لێ ده‌درێ و مووشه‌كه‌كان له ئاسمانی وڵاته‌كه‌ن.
میدیاكان ئاماژه‌یان داوه، جیا له ئیسرائیل له ئوڕدنیش زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی مه‌ترسی لێ ده‌درێ، هاوكات ڕۆژنامه‌ی هائارتسی ئیسرائیلی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه پێنج كاروانی مووشه‌كی ئێران له ماوه‌ی كه‌متر له سه‌عاتێك گه‌یشتوونه‌ته ناوه‌ڕاست و باشووری ئیسرائیل، له‌لایه‌كی تره‌وه كه‌ناڵ 12ی ئیسرائیلی گواستوویه‌تییه‌وه، كه ئێران ده‌ستی به مووشه‌كهاوێشتن به ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه و پشتڕاستی زانیارییه‌كانی كردووه‌ته‌وه.
له
ته‌لئه‌بیب و دویها و ده‌وروبه‌ری زه‌نگی ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی مه‌ترسی به‌رده‌وامه له لێدان و خه‌ڵكی له شوێنه پارێزراوه‌كان خۆیان حه‌شارداوه و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیش كارایه و دژی مووشه‌كه‌كان وه‌ستاوه‌ته‌وه. به هه‌مانشێوه له ئوردنیش چه‌ندان مووشه‌ك له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌وه دۆزراونه‌ته‌وه و كراونه‌ته ئامانج.