ناوه‌ندی ئاسایشی ده‌ریایی سوڵتاننشینی عومان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد، كه كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له دووری پێنج میل له كه‌ناراوه‌كانی عومان هێرشی كرایه‌سه‌ر.
ناوه‌نده‌كه ئاشكرای كرد، كه چوار كه‌س برینداربوون و ته‌واوی تیمی سه‌ر كه‌تشییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه كه ژماره‌یان ده‌یان بوو له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه هێنرانه خواره‌وه. هاوكات زانیاری له‌باره‌ی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێ، ناوی كه‌شتییه‌كه "سكای لایت" بوو و ئاڵای پاڵاوی هه‌ڵكردبوو، كه دوورگه‌یه‌كی بچووكه و ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای زه‌ریای ئه‌تڵه‌سییه‌وه.
دوای هێرشكردنه سه‌ریان، سوپا و هێزه‌كانی ده‌ریایی سوڵتاننشینی عومان به‌هانای لێقه‌وماوانی سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌وه چوون، فریایان كه‌وتن، هاوكات ئاماده‌ی ته‌واوی پێشان دا بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و كارانه و پشتڕاستی ئه‌وه‌یش كرایه‌وه كه ده‌وڵه‌ت هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی به په‌له بۆ ئه‌و ڕووداوه ده‌ریاییانه هه‌یه.
هه‌رچه‌نده سوڵتاننشینی عومان ڕۆڵی میانڕه‌و و كاریگه‌ری گێڕا له نزیككردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و ده‌ستكردن به دانوستاندن، به‌ڵام تاران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌نده‌رێكی سوڵتاننشینی عومانیشی كرده ئامانج و په‌لاماری دا.