وه‌زیرێكی ده‌وڵه‌تی ئیماڕات له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ئاشكرای كرد، ئیماراتی یه‌كگرتوو هه‌ڵوێستی توند و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت، كه ئه‌گه‌ر ئێران به‌رده‌وام بێ له وه‌شاندنی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر وڵاتانی كه‌نداو.
ریم ئه‌لهاشمی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی حكوومه‌تی ئیماڕات له لێدوانێكی بۆ تۆڕی
سی ئێن ئێنی ئه‌مره‌یكی ده‌ڵێ، ئێمه له ئاماده‌یی ته‌واوداین بۆ به‌رگریكردن له خۆمان، هیوادارین دۆخه‌كه به‌و ئاسته نه‌گات، به‌ڵام ده‌سته‌وه‌ستان نابین و كاتێك به‌رده‌وام ئه‌و هێرشانه‌مان بكرێته‌سه‌ر.
له‌باره‌ی پرسیاری ئه‌گه‌ری بڕیاری توند و هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌لایه‌ن ئیماڕاته‌وه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیماڕات ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه پێویست بكات و به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌لایه‌ن ئیماڕاته‌وه ده‌گیرێته‌به‌ر.
زیاتر گوتی، تۆپه‌كه ئێسته له گۆڕه‌پانی ئێرانه، ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دراوسێكانیان بكه‌ن، كه تا ئێسته ئێمه دراوسێ دادپه‌روه‌ر و باشبووین له‌گه‌ڵ ئێران.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیماڕات شه‌وی ڕابردوو بڵاوی كرده‌وه، كه نزیكه‌ی 137 مووشه‌كی بالیستی و 209 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هێرشكرایه سه‌ر ئیماڕات، زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌و مووشه‌ك و فڕۆكانه له‌لایه‌ن به‌رگری ئاسمانی تێك‌شكێنران، به‌ڵام 14 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان توانیان ئامانجه‌كانیان بپێكن.