لەناو ئەو شەڕ و بۆردمان و هەڕەشانەی هەیە، لە دووەم رۆژی هەڵمەتە سەربازییە هاوبەشەكەی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ئێران، بوارێك بۆ دانوستان و گفتوگۆ دروست بووە، سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە سەركرداتیەتیی نوێی ئێران خواستی خۆیان بۆ دانوستان پێشان داوە، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دووپاتی كردەوە كە تاران بە رووی هەر هەوڵێك بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئاستی پەرەسەندنەكان لە ناوچەكە كراوەیە.
ئەمڕۆ یەكشەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە سەركردایەتیی نوێی ئێران خواستی خۆی بۆ گفتوگۆ پێشان داوە و بەمنزیكانە قسەیان لەگەڵدا دەكات، ئەو بە كۆواری "ئەتلانتیك"ی راگەیاند، ناتوانین بە وردی وادەی دەست پێكردنی گفتوگۆكان دیاری بكەین.
ئەمڕۆ ع
ەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندییەكی تەلەفۆنی بۆ بەدر بووسەعیدی هاوتا عومانییەكەی دووپات كردەوە كە وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ هەر هەوڵێك بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئاستی ئاڵۆزییەكان لە ناوچەكە، لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی عومان هاتووە، عێراقچی هەڵوێستە ئاشتیخوازەكانی وڵاتەكەی گواستەوە.
عێراقچی باسی ئەوەی كردووە كە هێرشەكەی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ئێران بووە هۆی دروستبوونی ترس و نیگەرانییەكی زۆر لە ناوچەكە، دووپاتی كردەوە كە ئێران بە رووی هەر هەوڵێكی رژد كراوەیە كە ببێتە كۆتاهاتنی پەرەسەندنەكان و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەكە.