سوپای پاسداران: کەشتییەکی سووتەمەنیی ئەمەریکامان بە درۆن و مووشەک پێکاوە

:: PM:10:28:01/03/2026 ‌
سوپای پاسدارانی ئێران ڕای گەیاند، کەشتییەکی پشتیوانی و گواستنەوەی سووتەمەنیی سەر بە هێزی دەریایی ئەمەریکایان کردووەتە ئامانج.

ئەمشەو یەکشەم یەکی ئازاری 2026، سوپای پاسداران لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، هێزەکانیان بە بەکارهێنانی سیستمی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن)، هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییەکی پشتیوانیی ئەمەریکا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، کەشتییە ئەمەریکییەکە لە دووری 700 کیلۆمەتر لە بەندەری "چابەهار"ـەوە کراوەتە ئامانج و پێکراوە.



وشە - پۆڵا مەحموود