گرووپێكی میلیشیاكانی ئێران له عێراق ئاشكرایان كرد، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی "ڤیكتۆریا"ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.
گرووپی میلیشیاكانی "سه‌رایای ئه‌ولیائی ده‌م" له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان له هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی ڤیكتۆریا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا دا و دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه وه‌ك پابه‌ندبوونێك به داوای شه‌رعی فه‌رمانده‌ی باڵا عه‌لی خامنه‌یی و پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌و هێرشه‌مان ئه‌نجام دا.
ئاماژه دراوه، موجاهیده‌كانمان به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به چه‌ندانفڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بنكه سه‌ربازییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج.
هاوكات شه‌وی ڕابردوو هه‌مان گرووپی میلیشیاكان به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.