دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، ئۆپراسیۆنی هێرشكردنه سه‌ر ئێران به‌رده‌وامی ده‌بێ و تا ته‌واوی ئامانجه دیاریكراوه‌كان ده‌پێكین.
له‌میانه‌ی گرته‌یه‌كی
ڤیدیۆیی كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تره‌س سۆشیال بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا گیانیان له ده‌ستداوه، پێشبینی ده‌كرا ژماره‌یه‌كی زۆرتری كوژراو و بریندار له ڕێی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌بن.
زیاتر گوتی، به‌ڵێن ده‌ده‌ین تۆڵه‌ی ئه‌و سه‌ربازه كوژراوانه ده‌كه‌ینه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له هێرشكردنه سه‌ر ئێران تا ته‌واوی ئامانجه‌كان به‌دیده‌هێنێن.
ڕۆژی شه‌موو 28ی شوبات/فێبرایه‌ر ئیسرائیل ده‌ستی به مووشه‌كبارانی ئێران كرد و به چڕی تارانی پایته‌ختی كرده ئامانج، له‌وكاته‌وه بۆردمانكردنی یه‌كتر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌لایه‌كه‌وه و ئێران له‌لایه‌كی تر به‌رده‌وامی هه‌یه.