سوپای ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، كه به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی زۆر ورد و پشتڕاستكراوه، چه‌ندان سه‌ركرده‌ی باڵای حزبوڵای لبنانیمان له به‌یرووتی پایته‌خت و باشووری ئه‌و وڵاته كرده ئامانج.
سوپاسالاری
ئیسرائیل له‌باره‌ی پلانی هێرشه نوێكه‌كه وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك له به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن له دژی ئیسرائیل له لبنان هه‌ژمار كرد و گوتی، حزبوڵا به‌رپرسه له هه‌ڵچوونی سه‌ربازی نێوان ئیسرائیل و لبنان، سوپای ئیسرائیلیش هۆشداری توندی به خه‌ڵكی چه‌ندان شاری لبنان دا كه شوێنه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، چونكه سوپا بۆردمان ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان دانیشتووانی 50 گوندی لبنانی ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه، له ترسی بۆردمانی هێزه‌كانی ئیسرائیل، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه سوپای ئیسرائیل له هۆشدارییه‌كه‌ی داوای كردبوو، كه خه‌ڵكی به‌لای كه‌م هه‌زار مه‌تر له گوند و ناوچه كراوه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه، هه‌ر كه‌سێك له نزیك بنكه و باره‌گه‌كانی حزبوڵا بێ ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
شه‌وی ڕابردوو ئیسرائیل هێرشێكی چڕی مووشه‌كی كرده سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حزبوڵا له لبنان، دوای ئه‌وه‌ی حزبوڵا سه‌ره‌تا ده‌سپێشخه‌ری كرد و هێرشی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی پڕ له ته‌قه‌مه‌نی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد، وه‌ك تۆڵه‌ی كوشتنی عه‌لی خامنه‌یی.