سه‌رانی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌ش ئاماده‌یی وڵاته‌كانیان بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی به‌رگری پێویست به ئامانجی وێرانكردنی سه‌رچاوه و توانای ئێران له هه‌ڵدانی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ڕاگه‌یاند.
له
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌رسێ وڵات هاتووه، ده‌ست ده‌كه‌ین به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی به‌رگری پێویست له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان و هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناوچه‌كه، به تایبه‌ت له ڕێی ڕێگرتنی ئێران له هه‌ڵدانی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.
سه‌ركردایه‌تی هه‌رسێ وڵاته‌كه ئه‌وروپییه‌كه نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی هێرشی مووشه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ئێران بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ربڕیووه، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، بۆردمانه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانی ئێران هاوپه‌یمانه نزیكه‌كانی ئێمه‌یان به ئامانج گرتووه و هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كانمان و هاووڵاتییانی سڤیلمان له ناوچه‌كه به گشتی.
بڕیاره هه‌ریه‌ك له به‌رلین و پاریس و له‌نده‌ن بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنه به‌رگرییانه‌ی باسی لێوه ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیان له ناوچه‌كه بكه‌ونه گفتوگۆ و یارمه‌تی له تێكشكاندنی توانای مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی پێشكه‌ش بكه‌ن.
دوێنێ یه‌كشه‌م كیر ستارمه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاشكرای كرد، كه وڵاته‌كه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوایه‌كی ئه‌مه‌ریكا پێشانداوه، تا واشنتن بنكه سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیا له ناوچه‌كه به‌كاربهێنێت، بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران و تێكشكاندنی مووشه‌كه‌كانی ئێران له ئاسمانه‌وه.