ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له زاری به‌رپرسێكی وڵاته‌كه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه له ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌وه زیاتر له هه‌زار ئامانج له ناو خاكی ئێران له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كراونه‌ته ئامانج و به چڕی بۆردمانكراون و بوونه‌ته وێرانه.
ئه‌و به‌رپرسه
ئه‌مه‌ریكییه‌كه به ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاندووه، له پێناوی تێكشكاندنی توانای مووشه‌كی و هه‌ڵدانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، به خێراییه‌كی زۆره‌وه بۆردمانی زیاتر له هه‌زار ئامانجمان له ئێران كردووه و سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه‌یشی كه به ئامانجگیراون، ئێسته بوونه‌ته وێرانه‌ن و به ته‌واوی خاپووركراون.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، ئێران به هه‌موو توانای خۆی و به زۆرترین ژماره‌ی مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرش ده‌كات و سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانیش جۆراوجۆرن و له چه‌ند شوێنێك كۆ نه‌كراونه‌ته‌وه، بگره زۆر په‌رت و بڵاون، ئه‌مه‌یش جێی نیگه‌رانییه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وباره بۆ ڕۆژنامه‌كه ئاشكرای كرد، كه به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانن، له‌وه‌ی كێ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هێرش و چه‌كانه له ناوه‌وه‌ی ئێران ده‌كات و كۆنتڕۆڵیان ده‌كات، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه ڕوون نییه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه نیگه‌رانی له پنتاگۆن و ئه‌ندامانی حكوومه‌تی دۆناڵد تره‌مپ ڕوو له زیادبوونه، به تایبه‌ت له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی ململانێ و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران له ژێر كۆنتڕۆڵ و درێژه‌كێشانی شه‌ڕ و ململانێكانی نێوان هه‌ردوولا، بۆیه سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان نیگه‌رانن له‌وه، چونكه درێژه كێشانی جه‌نگه‌كه فشار له‌سه‌ر كۆگه‌كانی به‌رگری ئاسمانی له ناوچه‌كه دروست ده‌كات و كاتێك كۆگه‌كانیش به‌تاڵبوون ئاسمان به ڕووی مووشه‌كه‌كانی ئێران كراوه ده‌بێت.