نرخی نەوت بەرز بووەوە

:: AM:09:28:02/03/2026 ‌
بەیانی ئەمڕۆ دووشەم لەگەڵ كرانەوەی بۆرسەی جیهانی، نرخی هەر بەرمیلێك نەوت كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە بن 70 دۆلارەوە بوو، ئەمڕۆ گەیشتە 77 دۆلاری ئەمەریكی، شارەزایانیش نایشارنەوە كە ئەمە هێشتا مەترسیدار نییە و نرخی ئەمڕۆ بە جێگیری ماوەتەوە.

لە تەك نیگەرانبوون بۆ سەلامەتیی هاووڵاتییان، ناوچەكە لە ئەنجامی هێرشی سەربازی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران و وەڵامدانەوەی تاران، پێویستە لە بەرزبوونەوەی خێرا و پەلەی نرخی نەوتیش نیگەران بین. تا ئێستە بەرزبوونەوەیەكی زۆری بەخۆیەوە نەبینیوە و مەترسیدارترین سیناریۆكان نەهاتوونەتە دی.

وا دەردەكەوێ كە نرخی بەرمیلێك نەوتی خامی برێنت بە 77 دۆلار و 50 سەنت كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێ و جۆرێك لە جێگیریش بە نرخەكەوە دیارە. بەڵام لەگەڵ ئەوەیش بە ڕێژەی 7% نرخەكە بە بەراورد بە ڕۆژی هەینی ڕابردوو بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە بەرزترین نرخ لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا.

خراپترین سیناریۆ بریتییە لە گەیشتنی نرخی بەرمیلێك نەوت بە 100 دۆلاری ئەمەریكی، ئەو جۆرە زیادكردنەی نرخی نەوتیش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان لە دنیا بە بڕی 0.6% تا 0.7% بەرز دەكاتەوە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د