وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە میانەی بەرنامەی "بەیانی باش لەگەڵ ریدج وفرۆست" بۆ باسكردن لەبارەی پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵوێستی بەریتانیا، میوانداری كراوە و دەڵێ، هەموو تواناكانی خۆمان دەگەڕێنینەوە تا بەریتانییەكان بۆ وڵاتەكەمان بگەڕێنینەوە.
ئیڤێت كوپەر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا
دەڵێ، نزیكەی 300 هەزار هاووڵاتیی بەریتانی لە وڵاتانی كەنداو بوونیان هەیە كە ئێران بە ئامانجی گرتوون، بەڵام ئێمە هەوڵ دەدەین سەرجەم بەریتانییەكان بۆ زێدی خۆیان بە خێرایی بگەڕێنینەوە.
زیاتر گوتی، ئێمە تیمێكی دەستوەردانی خێرا دەنێرینە ناوچەكە تا لەگەڵ كەرتی گەشتیاری و حكوومەت كار بكەن، بۆ ئەوەی گەرەنتی ئەوە بكەین هەموو بەریتانییەكان پشتیوانیی تەواویان پێ دەگات تا دەگەنەوە بەریتانیا.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئامادە نەبوو زانیاریی زیاتر لەسەر ئەو پرسە بخاتە ڕوو و تەنیا گوتی، سەرجەم ڕێوشوێنە پێویستەكان دەگرینەبەر، بۆ ئەوەی خەڵكەكەمان بگەڕێنینەوە ناو كەسوكاری خۆیان.