ئەنجوومەنەكەی مەریم رەجەوی: دەبێت خۆڕێبەری بە كوردستان بدرێت

:: AM:11:50:02/03/2026 ‌
ئەنجوومەنی نیشتمانی خەباتی ئێران بە سەرۆكایەتیی مەریەم رەجەوی، حكوومەتی كاتی راگەیاندووە و پرۆگرامی خۆیان لە 10 خاڵ خستووەتەڕوو، لە خاڵێكیان باسی لە خۆڕێبەری رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات.

ئەمڕۆ دووشەم دووی ئادار، ئەنجوومەنی نیشتمانی خەباتی ئێران بە سەرۆكایەتیی مەریەم رەجەوی پرۆگرامی سیاسی خۆی راگەیاندووە و لەگەڵ حكوومەتی كاتی لە دەرەوەی ئێران. ئەو ئەنجوومەنە كە ساڵانێكە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانە داوا دەكات دەسەڵاتی داهاتووی ئێران كۆماری و دیموكراسی بێت. پرۆگرامەكەیش لە 10 خاڵ پێكهاتووە:

یەكەم:  ویلایەتی فەقیه رەت دەكرێتەوە و دەسەڵات بۆ گەل دەبێت بە هەڵبژاردنێكی ئازادانە لە وڵاتێكی كۆماری و فرەیی.

دووەم: ئازادای رادەربڕین و ئازاد لە پێكهێنانی حزب و كۆمەڵە و هەڵوەشاندنەوەی سوپای پاسداران و هێزی قودس و بەسیج و هەموو دامەزراوەكانی تری شۆڕش و دامەزراوەكانی تری سەركوتكار.

سێیەم: ئازادییە كەسییەكان بەگوێرەی جاڕنامەی مافی مرۆڤ.

چوارەم: جیاكردنەوەی ئاین و دەوڵەت و پێدانی ئازادی بە هەموو ئاین و مەزەوەكان.

پێنج: یەكسانی بۆ ژن و پیاو لە تەواوی مافەكان.

شەشەم: سەربەخۆی دەسەڵاتی دادوەری بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان.

حەوتەم: خۆڕێبەری و نەهێشتنی سەركوتكاری سەر نەتەوەكانی ئێران و پێدانی خۆڕێبەری بە كوردستانی ئێران.

هەشتەم: دادپەوەری و یەكسانی لە هەلی كار و بازرگانی هەر كارێكی تر.

نۆیەم: پاراستنی ژینگە و چاككردنەوە بە هۆی ئەو زیانانەی كە بە دەستی رژێمی پێشوو پێی گەیشتووە.

دەیەم: وا لە ئێران بكرێت وڵاتێكی خاڵی بێت لە چەكی كۆمەڵكوژ، هاوكاری هەرێمی و نێودەوڵەتی هەبێت.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل