وەك سووربوون لەسەر بەردەوامیی وەڵامدانەوەی هێرشەكانی ئیسرائیل و ئەمەریكا و پێشاندانی هێز و سازشنەكردن لە دوای ئەو گورزە گەورەی شەمووی رابردوو بەری كەوت، بە كوژرانی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران و پۆلێك لە فەرماندەكانی سوپای پاسداران، سوپای پاسدارانی ئێران رای گەیاند كە 12مین شەپۆلی ئۆپراسیۆنی "وەعد سادق4" دەستی پێ كردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ س
وپای پاسدارانی ئێران دووپاتی كردەوە كە 12مین شەپۆلی ئۆپراسیۆنی "وەعد سادق4"، دەستی پێ كردووە، واتە ئەو مووشەك و بۆردمانانەی بنكەی سەربازییەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل دەكەنە ئامانج، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ رای گەیاند كە لە چوارچێوەی 11مین شەپۆلی ئۆپراسیۆنەكە لە ماوەی 48 سەعاتی رابردوو 500پێگەی سەربازییان كردووەتاە ئامانج.
ئەمڕۆ دووشەم عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دووپاتی كردەوە كە ئێران خۆی بۆ شەڕێكی درێژخایەن ئامادە كردووە، ئەو لە پۆستێك لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، بەپێچەوانەی ئەمەریكا، ئێران خۆی بۆ شەڕێكی درێژخایەن ئامادە كردووە.
لاریجانی رەتی كردەوە كە بەرپرسانی ئێران هەوڵی دەست پێكردنی دانوستانیان لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دابێت لە دوای هێرشەكەی شەمووی رابردوو بۆ سەر ئێران، ئاماژەی كرد، ترەمپ بەهۆی خەونە بێماناكانی ناوچەكە بەرەو پشێوی دەبات، ئێستەش لە كەوتنەوەی زیان لە ریزی هێزە سەربازییەكانی ترس دایگرتووە.