سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، كۆتایی و شكستی یه‌كجاره‌كی ڕژێمی ئێسته‌ی ئێران نزیكه، تا گه‌لی ئێرانی خۆڕاگر له ده‌ست تاكڕۆیی و خۆسه‌پێنی ڕزگاری ببێت.
بنیامین
نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌مان ده‌ست پێكردووه، بۆ ڕێگرتن و نه‌هێشتنی دووباره زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه سه‌ره‌كییه‌كان، ئێمه به ته‌واوی پابه‌ندین به ئارامكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه تا گه‌لی ئێرانی كۆڵنه‌ده‌ر بتوانێ كۆتایی به تاكڕۆیی بهێنێت.
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كێكی ئێران هات كه بووه هۆی كوژرانی نۆ كه‌س له به‌یت شیمه‌یشی نزیك قودس له‌وێ نه‌تانیاهۆ گوتی، ئه‌و ڕۆژه نزیكه، كاتێك ئیسرائیل و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ته‌ك گه‌لی ئێران ده‌وه‌ستنه‌وه و چیتر ڕێگه‌ناده‌ن ببن به بارمته و قوربانی.