میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران و لێكه‌وته‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه به ته‌له‌فۆن گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی كورد له عێراق ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو كردووه.
سێ سه‌رچاوه‌ی ئاگه‌دار به پێگه‌ی "
ئه‌كسیۆس"ی ئه‌مه‌ریكییان ڕاگه‌یاندووه، كه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه پێوه‌ندی به سه‌ركرده‌كانی كورد له عێراق كردووه و تاوتوێی شه‌ڕی دژ به ئێرانی له‌گه‌ڵ كردوون.
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، تره‌مپ پێوه‌ندی به سه‌رۆك بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی كردووه و هیچ ورده‌كاری و زانیارییه‌كی تریش له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه تا ئێسته ئاشكرا نه‌كراوه.
ئێسته ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین كونسوڵخاهی له هه‌ولێره و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیشی له نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و یه‌كێكی تریشی له هه‌ریر هه‌یه، سیسته‌می دژه ئاسمان و مووشه‌كی لێ جێگیركردوون و ته‌واوی ئه‌و مووشه‌ك و درۆنانه‌ی ئاراسته‌ی هه‌ولێر كراون، له‌لایه‌ن سیسته‌می دژه مووشه‌كییه‌وه خراونه‌ته خواره‌وه و ئامانجه‌كانیان نه‌پێكاوه.