دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دووشه‌م سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند كه ئیتر گه‌رووی هورمز داخراوه و ڕێ به هیچ كه‌شتییه‌ك نادرێ له‌وێوه تێپه‌ڕ ببێت، سوپای ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی سوپای پاسدارانی دایه‌وه و ده‌ڵێ، گه‌رووی هورمز به هیچ شێوه‌یه‌ك دانه‌خراوه و به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زانیاری به
فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی داوه و تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه داوه، كه گه‌رووی هورمز ڕێڕه‌وی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته بۆ جیهان و داخراو نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێران دووپات له داخستنی گه‌رووه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
گه‌رووی هورمز كه له‌لایه‌كییه‌وه كۆماری ئیسلامی ئێرانه و لاكه‌ی تریشی سوڵتاننشینی عومان به ڕێڕه‌وێكی سه‌ره‌كی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ وڵاتانی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێ، به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان 20%ی نه‌وتی جیهان له‌م ڕێڕه‌وه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پێویستیان به نه‌وته و ده‌یكڕن، به داخستن و ڕێگرتن له هاتنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر نرخی نه‌وت دروست ده‌كات و ڕێژه‌ی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان ڕوو له كه‌می ده‌كات، به‌مهۆیه‌وه‌یش ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری نرخی نه‌وت ده‌هێنێته ئاراوه، هه‌رچه‌نده شه‌ڕ و پێكدادان له ناوچه‌كه دروست بووه، به‌ڵام تا ئێسته كاریگه‌رییه‌كانی به‌و ئاسته خراپه نین كه چاوه‌ڕوانی لێ ده‌كرا.