شه‌وی ڕابردوو باڵوێزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕیازی پایته‌ختی شانشینی سعوودیه به دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو كرایه ئامانج، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشهاته به به‌رپرسانی ئێران ده‌ڵێ، به‌منزیكانه وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا له‌بری به ئامانجگرتنی باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌مان له ڕیاز ده‌زانن.
دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به په‌یامنێری
نیوزنه‌یشن له‌باره‌ی هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و كوشتنی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا گوتی، به‌مزووانه وه‌ڵامی ئێمه ده‌زانن.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری بڵاوه‌پێكردنی هێزی وشكایی له ئێران، تره‌مپ گوتی، ئه‌مه به پێویست نازانم و ئه‌نجامی ناده‌ین.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م وه‌زاره‌تی به‌رگری سعوودیه بڵاوی كرده‌وه، كه باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕیاز ڕووبه‌ڕووی هێرشی دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بووه‌وه، كه له ئه‌نجامدا زیانی سنوورداری ئاگركه‌وتنه‌وه و مادی به‌دوای خۆیدا هێنا.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕیاز داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كرد له ماڵه‌كان بمێننه‌وه و سه‌ردانكردنی باڵوێزخانه و هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه پێویست نییه.