ڕاوێژكارێكی حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد، كه هێزه‌كانی ته‌ناهی حكوومه‌ت ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبیان گرتووه، كه به‌رپرسبوون له گولـله‌گرتن له هێزه‌كانی ته‌ناهی پارێزه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا له كاتی خۆپێشاندانه‌كان.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی حكوومه‌تی عێراق بۆ كه‌ناڵی "
ئه‌لحوڕه" ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی گیراون ئاڵۆزییه‌كه‌یان قۆستووه‌ته‌وه و له كاتی خۆپێشاندنه‌كان له ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له نزیك پردی هه‌ڵواسراو ته‌قه‌یان به ده‌مانچه له هێزه‌كانی ته‌ناهی كردووه و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ته‌ناهییان پێكاوه.
زیاتر گوتی، ئێسته ته‌قه‌كه‌ران گیراون و لێكۆڵینه‌وه و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ، حكوومه‌ت سووره له‌سه‌ر سزادانیان و ئاماده نییه ئازادیان بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی زۆر هه‌یه له لایه‌ن لایه‌نه‌كانی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی وازیان لێ بهێنرێ و ئازاد بكرێن.
ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له به‌غدا گرتنی سێ كه‌سی به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له هێزه‌كانی ته‌ناهی له به‌غدا ڕاگه‌یاند، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی له پشتیانه‌وه‌یه ئاشكرا بكات.
دره‌نگانی شه‌وی شه‌موو له‌سه‌ر یه‌كشه‌می ئه‌و هه‌فته‌یه، دوای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی كوشتنی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران له ئه‌نجامی بۆردمانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ڕاگه‌یه‌نرا، لایه‌نگرانی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له به‌غدا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و هه‌وڵی چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وز و هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایان له به‌غدا دا.