گوتەبێژێك بە ناوی هێزەكانی سەربازی ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەم دەستیان بە بۆردمانكردن و هێرشكردنە سەر تارانی پایتەختی ئێران و بەیرووتی پایتەختی لبنان كردووە، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی نەڕەی شێردا.
ڕۆژنامەی
جۆرشەلیم پۆست لە زاری گوتەبێژێكی هێزەكانی سەربازی ئیسرائیل، بەیانی ئەمڕۆ سێشەم بڵاوی كردووەتەوە كە دەڵێ، سوپای ئیسرائیل دەستی بە هەڵمەتی بۆردمانی ئاسمانی بۆ سەر هەریەك لە تاران و بەیرووت كردووە.
هێمای بۆ ئەوەیش كرد، ئەو هەڵمەتە ئاسمانییە بۆ لەناوبردنی ڕژێمی ئیسلامیی ئێران و مۆڵگەكانی حزبوڵای لبنانییە لە لبنان.
ئەمڕۆ چوارەم ڕۆژی شەڕی ئیسرائیل و ئەمەریكایە لە دژی ئێران و تا ئێستە بە هەزاران مووشەك و بۆمب لەلایەن هەردوولاوە ئاراستەی یەكتر كراون، بەهۆی بۆردمانی وڵاتانی كەنداو لەلایەن ئێرانەوە، چاوەڕوان دەكرێ وڵاتانی كەنداو هەڵوێستیان هەبێ و بچنە ناو جەنگەكەوە.
لەلایەن ئەمەریكا سێ فڕۆكەی جەنگی كەوتوونەتە خوارەوە و شەش سەربازی ئەو وڵاتەیش كوژراون، ڕژێمی ئێرانیش 49 بەرپرسی باڵای ڕژێم لەناو براون و دەیان بنكە و بارەگای سەربازی خاپوور كراوە.