ئەنجوومەنی مۆلیدەکان بۆ خاوەنەکانیان: هەر کەس کار نەکات شوێنەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و تێک دەدرێت

:: PM:07:45:03/03/2026 ‌
ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر، هۆشداریی توند دەداتە ئەو خاوەن مۆلیدانەی کار ناکەن و ڕای دەگەیەنێت، لیژنەیەک بۆ وەرگرتنەوەی شوێنەکانیان پێکهێنراوە.

ئەمڕۆ سێشەم، سێی ئاداری 2026، ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکان لە ئاگادارییەکدا ڕای گەیاند، تکایە هەر خاوەن مۆلیدەیەک مۆلیدەکەی خۆی کار پێ نەکردبێت، لیژنەیەک لەلایەن قایمقامیەت و شارەوانییەکان پێکهاتووە و شوێنەکەی لێ وەردەگرنەوە.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، جگە لە وەرگرتنەوەی شوێنەکە، شوێنی مۆلیدەکەش "پاک دەکرێتەوە" (واتە مۆلیدەکە لادەبرێت).

ئەنجوومەنەکە دووپاتی کردووەتەوە کە خاوەن مۆلیدە خۆی بەرپرسیار دەبێت لە پابەندنەبوون و کارنەکردنی مۆلیدەکەی.


وشە - پۆڵا مەحموود