ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی سێ فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی جۆری ئێف 15ی له كوێت ئاشكرا كرد، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌م هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یان میدیاكانی ته‌نی و به‌ڵام تا ئێسته هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یان ناڕوون بوو.
ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆڕنالی
ئه‌مه‌ریكی له زاری سێ به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكییه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و سێ فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی خۆیان بوون، به‌ڵام فڕۆكه‌یه‌كی كوێتی له جۆری ئێف ئه‌ی 18 به‌هه‌مانشێوه له ئاسمان بووه و سێ مووشه‌كی ئاراسته‌ی هه‌رسێ فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه كردووه و سه‌رجه‌میانی خستووه‌ته خواره‌وه.
له ڕاپۆرتی ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئه‌وه‌یش هاتووه، كه بۆردمانكردنی سێ فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی كوێتی به هه‌ڵه بووه و فڕۆكه‌وانه‌كه به فڕۆكه‌ی ئێرانی تێگه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یشیان فڕۆكه‌وانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به سه‌لامه‌تی ڕزگاریان بووه.