فڕۆكه‌ی ئیسرائیل و ئێران ڕاسته‌وخۆ له‌ ئاسمان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه‌

:: PM:12:59:04/03/2026 ‌
بۆ یەكەمجار فڕۆكە جەنگییەكانی ئێران و ئیسرائیل لە ئاسمان ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە و دەرئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەكەیش، بە تێكشكانی فڕۆكە جەنگییەكەی ئێران كۆتایی پێ هات.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەم سەعات 10:30، فڕۆكەیەكی جەنگی جۆری ئێف 35ی ئیسرائیلی و فڕۆكەیەكی تری ئێرانی لە جۆری یاك 130 لە ئاسمان ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە، ئەمە بە یەكەم ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی فڕۆكە جەنگییەكانی ئێران و ئیسرائیل دادەنرێ لە دوای دەستپێكردنی جەنگەكە.

لە دەرئەنجامی ئەو بەریەككەوتنەی هەردوو فڕۆكە جەنگییەكە، دواجار فڕۆكەی جەنگی ئێف 35 توانیویەتی فڕۆكە ئێرانییەكە تێكبشكێنێت و بیخاتە خوارەوە.

فڕۆكەی یاك 130 دروستكراوی ساڵانی نەوەتی ڕووسیا و زیاتر وەك فڕۆكەیەكی مەشقكردن بۆ فڕۆكەوانانی فڕۆكەی سۆخۆی 57 ڕووسیی پێشكەوتوو بەكار دەهێنرێت، بەڵام دەتوانێ وەك فڕۆكەیەكی هێرشبەریش بەكار بهێنرێت و سوودی لێ ببینرێت.

ئەو فڕۆكە ڕووسییە بە بەهێزترین فڕۆكەی جەنگی هێزەكانی ئاسمانی ئێران هەژمار دەكرێت، ئێران خاوەنی ژمارەیەك فڕۆكەی جەنگی جۆری ئێف 4 و ئێف 5ـە، بەڵام یاك 130 لە هەموویان پێشكەوتووتر و بەهێزترە بۆ جەنگی ئاسمانی، كەچی لە بەرانبەر فڕۆكەی ئێف 35ی ئەمەریكی چانسێكی زۆر كەمی سەركەوتنی هەیە.


وشە - باز ئه‌حمه‌د