هەفتەی رابردوو ترەمپ و نەتنیاهۆ بڕیاری هێرشیان بۆ سەر ئێران داوە

:: PM:10:22:04/03/2026 ‌

شەمووی رابردوو لە دوای شكستهێنانی سێیەم گەڕی دانوستانەكانی جنێڤ لە نێوان ئێران و ئەمەریكا لە پێنجشەمی هەفتەی رابردوو، ئیسرائیل و ئەمەریكا هێرشێكی گەورەی ئاسمانیان كردە سەر ئێران و عەلی خامنەیی رابەری باڵا و دەیان فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارانیان كوشت، تا ئێستەش هێرشەكە بەردەوامە، ماڵپەڕێكی ئەمەریكی باسی پلانی هێرشەكە دەكات كە لە پێوەندییەكی تەلەفۆنی ترەمپ و نەتنیاهۆ لە 23ی شوباتی رابردوو یەكلا بووەتەوە.

وەك ماڵپەڕی "ئاكسیۆس" باسی كردووە، پێوەندییە تەلەفۆنییەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و بنیامین نەتنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە 23ی شوباتی رابردوو، رۆڵێكی یەكلاكەرەوەی لە دەست پێكردنی هێرشەكەی سەر ئێران هەبوو، كاتێك نەتنیاهۆ پێوەندی بە ترەمپەوە كرد و زانیاریی هەواڵگرییان ئاڵوگۆڕ كرد، بەوەی خامنەیی و راوێژكارە باڵاكانی لە 28ی شوبات لە تاران كۆ دەبنەوە، بۆیە دەتوانن كۆبوونەوەكە بە گورزێكی ئاسمانی بكەنە ئامانج.

ماڵپەڕەكە ئاماژە دەكات كە ترەمپ داوای لە ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمەریكا كردووە بۆ دڵنیابوونەوە و ئەوانیش زانیارییەكانی دەزگەی هەواڵگری ئیسرائیلیان دووپات كردووەتەوە، ترەمپ دڵنیا بووەوە لەوەی زانیارییەكان جێی متمانەن، بۆیە دوای بێئومێدبوون لە بژارە دیپلۆماسییەكان، لە 28ی شوبات رەزامەندیی كۆتایی لەسەر جێبەجێكردنی هێرشەكە دا.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل