محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم ئەنجام دا و لە پێوەندییەكەدا دووپاتیان لەسەر رەتكردنەوەی ئەو دەستدرێژییانە كردەوە كە دەكرێتە سەر شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق.
ئەمڕۆ هەینی شەشی ئادار، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێوەندییەكی
تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا، بەگوێرەی راگەینراوێكی
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، "تاوتوێی
دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکەیان کرد، بە هۆی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان
و کاردانەوەکانیان لەسەر عێراق".
هەروەها لە راگەینراوێكە هاتووە، "لە میانی پەیوەندییەکەدا جەختکرایەوە
لەسەر ڕەتکردنەوەی ئەو دەستدرێژیانەی کە چەند شارێکی عێراقی کردە ئامانج، بە شارەکانی
هەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە و ڕێگە نەدرێت خاکی عێراق بکرێتە شوێنی هێرشکردنە سەر
وڵاتانی دراوسێ، هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ هەموو ئەو هەوڵانە دەربڕی کە ئامانجیان
بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا".
لە كۆتایشدا سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستان دووپاتیان لەسەر
گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا
كردووەتەوە، بە یەکخستنی هەڵوێست و وتاری هێزە
نیشتمانییەکان، بۆ پاراستنی سەقامگیری و سەروەری وڵات و بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتیمانی.