جارێكی تر ئێران مەزن دەكەینەوە
دەبێت كەسێكی دادوپەروەر سەركردایەتی ئێران بكات
دەبێت سەركردایەتی نوێی ئێران بە باشی مامەڵە لەگەڵ وڵاتان بكەن
دۆناڵد ترەمپ لە گفتوگۆگیەكی لەگەڵ كەناڵێكی ئەمەریكی دەڵێ، "رێگریی ناكەم رابەرێكی ئاینی ئێران بەڕێوە ببات بەڵام دەبێت كەسێكی دادوەر بێت" هاوكات پەیامێكی لە تۆڕی ترووس سۆشیال بڵاوكردووەتەوە و دەڵێ،"با جارێكی تر ئێران مەزن بكەینەوە".
ئەمڕۆ هەینی شەشی ئادار، كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریكی گفتوگۆیەكی بە تەلەفۆن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كردووە و دۆناڵد ترەمپ باس لەوە دەكات تاوتوێی سەركردایەتییەكی نوێ دەكات لە ئێران كە بتوانن بە چاكی مامەڵە لەگەڵ ئەمەریكا و ئیسرائیل و تەواوی ناوچەكە بكەن.
سەبارەت بە بارودۆخی ئێستەی ئێرانیش ترەمپ دەڵێ، "ئێران ئێرانی هەفتەیەك لەمەوبەر نییە، بە راستی لاواز بوو".
ترەمپ باس لەوەیش دەكات دەیەوێ كەسێك لە ئێران رابەرێك هەبێت كەسێكی دادپەروەر و یەكسانخواز بێت، جا گرنگ نییە ئەگەر كەسێكی ئاینی بێت.
هاوكات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو گفتوگۆیە، ترەمپ پەیامێكی لە ترووس سۆشیاڵ بڵاوكردەوە و دەڵێ، "هیچ رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران نییە تەنیا خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج، دوای ئەوە هەڵبژاردنی سەرۆك یان سەركردایەتیەكی بەهێز و پەسەندكراو، بە یەكەوە لەگەڵ هاوپەیمانە نایاب و ئازاكانمان بێ وچان كار دەكەین بۆ ئەوەی ئێران لە لێواری كەوتن رزگار بكەین و جارێكی تر گەورەتر و چاكتر و لە رووی ئابوورییەوە لە هەموو كاتێك بەهێزتر بێت. با جارێكی تر ئێران مەزن بكەینەوە".