گوتەبێژێكی سوپای ئەڵمانیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، ئەڵمانیا بڕیاری داوە ژمارەیەكی تر لە سەربازەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكێشێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی شەشی ئادار، گوتەبێژی سوپای ئەڵمانیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، وڵاتەكەی بڕیاری داوە ژمارەیەكی زیاتر لە هێزەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكێشێتەوە، ئەمەیش بەهۆی شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل و ئێران.
ئەو گوتەبێژە باسی لەوە كردووە، دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆر سەربازانی ئەڵمانیا لە هەولێر كشاونەتەوە، ئێستە ئەڵمانیا ئەو سەربازانە دەكێشێتەوە كە لەگەڵ هێزی كاتی نەتەوە یەكگرتووەكانن لە لبنان كە بە "یونیفل" دەناسرێت.
بە هۆی هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ ئێران، زۆربەی وڵاتان هاووڵاتیانی خۆیان و شاندە دیپلۆماسییەكان و سەربازانی خۆیان لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كێشاوەتەوە.