ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێ، "پێوەندییم بە سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد و پشتیوانی خۆم بۆ نوێ كردەوە، بۆ ئەو كۆششانەی دەیدات تا عێراق نەچێتە ناو ململانێیەكەوە".
ئەمڕۆ هەینی شەشی ئادار، ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فڕەنسا پەیامێكی بڵاوكردەوە و لە پەیامەكەی دەڵێ، "پێوەندییم بە سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد و پشتیوانی خۆم بۆ نوێ كردەوە، بۆ ئەو كۆششانەی دەیدات تا عێراق نەچێتە ناو ململانێیەكەوە".
هەروەها ماكرۆن دەڵێ، "بۆ سوودانی باسم لە پشتیوانی تەواوی فڕەنسا كرد بۆ عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو گرژییانەی لە رۆژهەڵاتی نزیك و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە" ماكرۆن لە بەشێكی تری پەیامەكەی دەڵێ، "سەقامگیری عێراق بابەتێكی سەرەكییە بۆ تەواوی ناوچەكە و فڕەنسا پشتیوانی ئەوە دەكات رێزی تەواو بۆ سەروەری عێراق و ئاسایشەكەی دابنرێت".
نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەینراوێكدا باسی ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەی نێوان ماكرۆن و سوودانی دەكات و دەڵێ، "ماكرۆن ستایشی كۆششی عێراقی كردووە كە بۆ رێگرتن لە فراوانبوونی جەنگ".