بەرپرسانی ئەمەریکا ئاشکرایان کرد، دۆناڵد ترەمپ خواستی ئەوەی هەیە هێزێکی سەربازیی بچووک لە ناو خاکی ئێران جێگیر بکات، بەڵام بەهیچ شێوەیەک نایەوێت داگیرکارییەکی زەمینیی فراوان ئەنجام بدات.
ئەمڕۆ شەموو حەوتی ئاداری 2026، کەناڵی "NBC" لە زاری بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپەوە بڵاوی کردەوە، سەرۆکی ئەمەریکا ئارەزووی خۆی پێشان داوە بۆ بڵاوەپێکردنی هێزێکی ئەمەریکیی بچووک لە ئێران.
بەرپرسەکان ڕوونیان کردووەتەوە، ترەمپ "نایەوێت داگیرکارییەکی زەمینیی فراوان" ئەنجام بدات، بەڵکو بیرکردنەوەکە بۆ ئۆپەراسیۆنی دیاریکراو و سنووردارە.
ئەم زانیارییانە لە کاتێکدایە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە هێرشە ئاسمانی و دەریاییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران چڕ بوونەتەوە.