دوای ناوەندگیرییەكەی رووسیا و وڵاتانی تر بۆ وەستانی بۆردمانەكانی ئێران بۆ وڵاتانی ناوچەكە، مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران بەڵێنی دا كە چیتر ئەو وڵاتانە بۆردمان نەكەن، بەو مەرجەی لە خاكی ئەوانەوە هێرش نەكرێتە سەر ئێران، بەپێی میدیاكان ئەمڕۆ بەحرێن و ئیمارات و قەتەڕ رووبەڕووی هێرش و بۆردمانی ئێران بوونەوە.
بەپێی ئاژانسی
"فرانس پرێس"، لە مەنامەی پایەتەختی بەحرێن دەنگی چەند تەقینەوەیەك بیسترا، وەزارەتی بەرگریی ئیماراتیش رای گەیاند كە بەرپەرچی هێرشی مووشەكی و درۆنی ئێرانیان داوەتەوە، سیستمی بەرگریی ئیمارات رووبەڕووی هێرشی مووشەكی و درۆنی ئێران بوونەتەوە، وەزارەتی ناوخۆی قەتەریش دووپاتی كردەوە كە پێویستە هاووڵاتییان لە ماڵەوە بمێننەوە، بەرگریی ئاسمانی قەتەڕ رووبەڕووی چەند ئامانجێك لە ئاسمانی دۆحە بووەتەوە.
ئەمڕۆ شەموو مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران رای گەیاند، داوای لێبوردن لە وڵاتانی دراوسێ دەكەین و ئێمە هیچ دوژمنكارییەكمان لەگەڵ ئەواندا نییە، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كاتی رەزامەندی داوە لەسەر ئەوەی هێرشی مووشەكی نەكرێتە سەر وڵاتانی درواسێ، تەنیا ئەگەر لە وڵاتانی دراوسێوە هێرشمان بكرێتەسەر، هاوكات هۆشداری بەو گرووپانە دا كە لە وڵاتانی دراوسێ بوونیان هەیە و بیانەوێ دۆخەكە بقۆزنەوە بۆ هێرشكردنە سەر ئێران، چونكە بە توندی ڕووبەڕوویان دەبنەوە.