ترەمپ: دەبێت ڕێبەری نوێی ئێران ڕەزامەندیی ئەمەریکا وەربگرێت

:: PM:07:34:08/03/2026 ‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ڕای گەیاند، دەبێت ڕێبەری نوێی ئێران ڕەزامەندیی ئەوان وەربگرێت، بۆ ئەوەی دڵنیا بن لەوەی کە ناچار نابن هەموو 10 ساڵ جارێک بگەڕێنەوە بۆ هەمان خاڵ و مامەڵەکردن لەگەڵ هەمان کێشەدا.

ئەمرۆ یەكشەم هەشتی ئادار، لە لێدوانێکدا لەبارەی دیاریکردنی ڕێبەری نوێی ئێران، سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە دا، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران زۆر ناخایەنێت ئەگەر ئێرانییەکان سەرەتا پەسەندی نەکەن. گوتیشی، "نامەوێت خەڵک ناچار بن لە پێنج ساڵدا بگەڕێنەوە دواوە و هەمان شت دووبارە بکەنەوە، یان ڕێگە بدەن ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت."

لە کۆتایی قسەکانیدا دۆناڵد ترەمپ دووپاتی کردەوە، من ڕەزامەندی لەسەر سەرکردەیەکی نوێ دەدەم، تەنانەت ئەگەر پێوەندیی بە ڕژێمی پێشوویشەوە هەبێت، چونکە کاندیدی شایستە زۆرن.


وشە - پۆڵا مەحموود