دوێنێ یه‌كشه‌م ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی كۆماری ئیسلامی ئێران، موجته‌با خامنه‌یی وه‌ك ڕێبه‌ری نوێی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هه‌ڵبژاردن، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌وه قسه‌ی هه‌یه و ده‌ڵێ، به هه‌ڵبژاردنی موجته‌با دڵخۆش نیم، چونكه ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی لاوازی هه‌یه و ئه‌م هه‌نگاوه‌یش دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
له‌میانه‌ی لێدوانێكی بۆ تۆڕی "فۆكس نیوز"ی ئه‌مه‌ریكی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، هه‌ڵبژاردنی كوڕی ڕێبه‌ری پێشووی ئێران بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی وڵات پێشڤه‌چوونێكی ئه‌رێنی نییه، واشنتن به وردی چاودێری پێشهاته‌كان له ئێران ده‌كات.
زیاتر گوتی، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی نوێی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌ته‌كانیان و هه‌نگاوه‌كانیان له قۆناغی داهاتوو ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ئاشكرای كرد، كه به هه‌ڵبژاردنی موجته‌با خامنه‌یی بۆ ڕێبه‌ری باڵای ئێران دڵخۆش نییه و كوڕه‌كه‌ی خامنه‌یی به كه‌سایه‌تییه‌كی لاواز ناوبرد.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی
تره‌مپ له كاتێكدایه پێشتر دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه ده‌بێ دانانی ڕێبه‌ر به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بێ و ئیسرائیلیش هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد و ئاماژه‌ی به‌وه ده‌دا، كه هه‌ر كه‌سێك ببێته شوێنگره‌وه‌ی خامنه‌یی چاره‌نووسی وه‌ك ئه‌و ده‌بێت.