پێگه‌ی ئه‌كسیۆسی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه بۆردمانكردنی 30 كۆگه‌ی سووته‌مه‌نی له ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له ڕۆژی شه‌مووی ڕابردووه‌وه، پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه و بووه‌ته هۆی ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م ناكۆكی ڕوون له نێوان هه‌ردوو هاوپه‌یمان دوای نۆ ڕۆژ له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ دژی ئێران.
ئه‌كسیۆس له زاری ڕاوێژكاری سه‌رۆك گواستوویه‌تییه‌وه
ده‌ڵێ، سه‌رۆك تره‌مپ ناڕازییه له به ئامانجگرتنی دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و به‌لایه‌وه باشتره كه دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت بهێلرێنه‌وه نه‌ك بكرێنه ئامانج و له‌ناوببرێن، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌و بۆردمانانه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كۆگه‌كانی سووته‌مه‌نی له ئێران بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له ئه‌مه‌ریكا.
ماڵپه‌ڕه ئه‌مه‌ریكییه‌كه نووسیویه‌تی، واشنتن ترسی له‌وه هه‌یه كه بۆردمانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ژێرخانی ئێران و ئه‌و بوارانه‌ی گرنگن بۆ ژیانی خه‌ڵكی ئێران ده‌رئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه و هانی هاووڵاتییان بدات پشتیوانی له ڕژێم بكه‌ن و نرخی نه‌وت زۆر به‌رزتر بكه‌نه‌وه.
ئیسرائیل له‌وباره‌وه بیانووی خۆی بۆ ئه‌مه‌ریكا ڕوون كرده‌وه و له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سوپای ئیسرائیل ئاشكرای كرد، كه ئه‌و كۆگه و ناوه‌ندانه‌ی سووته‌مه‌نی كه بۆردمانكراون، له‌لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه بۆ گه‌یاندنی سووته‌مه‌نی به یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی به‌كارهێنراوه، بۆیه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسرائیله‌وه به ئامانجگیراون.
به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئیسرائیلی له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، به بۆردمانكردنی ئه‌و ئامانجانه په‌یامێكمان به ئێران دا كه بوه‌ستێ له بۆردمانكردنی ژێرخانی مه‌ده‌نی له ئیسرائیل، هاوكات به‌رپرسانی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌ر له وه‌شاندنی گورزه‌كه ئیسرائیل ئه‌مه‌ریكای له بۆردمانه‌كه ئاگه‌دار كردبووه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێ، سه‌رم سوڕما كاتێك گوێم له زانیاری هێرشه‌كان بوو.