كەتیبەی ئیمام عەلی لە كەركووك وێران كرا

:: AM:09:02:10/03/2026 ‌
بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆكەی ئیسرائیلەوە، هێرش كرایە سەر كەتیبەی ئیمام عەلی حەشدی شەعبی لە سنووری كەركووك، بەهۆی ئەو هێرشەوە 27 كوژراو و برینداریان هەیە.

ئەمڕۆ سێشەم 10ـی ئادار، هەژار رەشید پەیامنێری "وشە" لە كەركووك پێی راگەیاندین، بەیانی ئەمڕۆ سێشەم هێرشێكی ئاسمانی كرایە سەر بارەگای فەوجی 1 لیوای 40ی كەتیبەكانی ئیمام عەلی لە شارۆچكەی دووبز لە ڕۆژئاوای كەركووك.

زیاتر گوتی، بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانییەوە نۆ چەكدار كوژراون و 18 چەكداری تریش بریندارن، ئێستە گواستراونەتەوە نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هاوكات حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەك لەبارەی ئەو هێرشە دەڵێت، ئەو هێرشە تەنیا بۆسەر گرووپ و لایەنێك نییە، بەڵكو هێرشێكی ئاشكرایە بۆ سەر عێراق

ئەوە لە كاتێكدایە ماوەی سێ‌ ڕۆژە فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بەردەوام لە سنووری مووسڵ گرووپە چەكدارەكان بۆردمان دەكەن.

ماوەی 11 ڕۆژە شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستی پێ‌ كردووە، لەو شەڕەدا بەشێك لە گرووپە چەكدارەكانی عێراقیش چوونەتە ناو شەڕەكە، ئەمەیش وایكردووە قوربانی زۆر بدەن.



وشە - رامیار جەواد