ئەمەریكا لەبارەی هەرێمی كوردستان هۆشداری بە عێراق دەدات

:: PM:01:12:10/03/2026 ‌
ماركۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێوەندیی تەلەفۆنیان ئەنجام دا، لە پێوەندییەكەدا وەزیری دەرەوە بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستییانەی كرد كە ئێران و گروپە میلیشیا تیرۆرستەكانی سەر بە ئێران لە عێراق و لە ناویشیدا لە هەرێمی كوردستان ئەنجامیان دەدەن.

ئەمڕۆ سێشەم 10ـی ئادار، تۆمی پیگۆت جێگری گوتەبێژ گوتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەڵێت، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوە ماركۆ ڕوبیۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق قسەی كرد.

باس لەوەش دەكات، وەزیری دەرەوە بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستییانەی كرد كە ئێران و گرووپە میلیشیا تیرۆرستەكانی سەر بە ئێران لە عێراق و لە ناویشیدا لە هەرێمی كوردستان ئەنجامیان دەدەن.

هەردوولا دووپاتیان كردەوە لە گرنگیی ئەوەی حكوومەتی عێراق هەموو ڕێكارە گونجاوەكان بگرێتەبەر بۆ پارێزگاریكردن لە كارمەندان و ناوەندە دیپلۆماسییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.


وشە - رامیار جەواد