ئەمڕۆ سێشەم 10ی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، داوای لە ئێران کرد هەر مینێک کە ڕەنگە لە ناو گەرووی هورمز چاندبێتی، دەستبەجێ لای ببات.
ترەمپ لە گوتەیەکدا ڕای گەیاند، هیچ ڕاپۆرتێکمان پێ نەگەیشتووە کە ئێران مینی لە ناو گەرووی هورمز چاندبێت، بەڵام ئەگەر شتی وا ڕووی دابێت، ئەوا داوا دەکەین لای ببات.
هەروەها گوتی، پێویستە ئێران دەستبەجێ هەر مینێک کە لە ناو گەرووی هورمز چاندوویەتی، هەڵیبگرێتەوە.
ترەمپ هۆشداریی دا و ئاماژەی بەوە کرد، "ئەگەر مینەکان چێنرابن و دەستبەجێ لانەبرێن، ئەوا لێکەوتە سەربازییەکانی بۆ سەر ئێران بێپێشینە دەبن، هاوکات دووپاتی کردەوە، ئەگەر ئێران ئەوەی ڕەنگە چاندبێتی لای ببات، ئەوە هەنگاوێکی زۆر گەورە دەبێت بە ئاراستە دروستەکەدا.