له‌میانه‌ی دانیشتنێكی لێپرسینه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئوسترالیا له‌گه‌ڵ بینی وۆنگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته، دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ئوسترالیا باڵوێزخانه‌كانی له ئه‌بوزه‌بی و ته‌لئه‌بیب داخستووه و زیاتر له سێ هه‌زار و 200 هاووڵاتی ئوسترالیش كه له‌ناوچه‌كه گیریان خواردبوو گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه زێدی خۆیان.
بینی وۆنگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئوسترالیا له دانیشتنه‌كه گوتی، جیا له داخستنی باڵوێزخانه‌كانمان له ئه‌بوزه‌بی و ته‌لئه‌بیب، كونسوڵگه‌ری ئوسترالیامان له دوبه‌یش له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو داخستووه و كاری له پێشینه‌ی حكوومه‌ت بریتییه له پاراستنی سه‌لامه‌تی ئوسترالییه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یشكرد، كه هێرشه‌كانی ئێران مه‌ترسیدارن و ئارامی ناوچه‌كه و ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، له نێویشیاندا خه‌ڵكی سڤیلی ئوسترالیا.
له سه‌ره‌تای هێرشی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران تا ئێسته له ڕێی گه‌شتی 23 فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه توانیومانه سێ هه‌زار و 200 هاووڵاتی ئوسترالی بگه‌ڕێنینه‌وه زێدی خۆیان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ململانێ و شه‌ڕه‌كه بووه هۆی وه‌ستانی هه‌زاران گه‌شتی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌كانی تر له دنیا.