بەرپرسانی ئەمەریكا ژمارەی بۆمبە چێنراوەكانی ئێران لە ئاوه‌كانی كەنداو ئاشكرا دەكەن

:: AM:09:18:11/03/2026 ‌

بەرپرسانی ئەمەریكی دووپات لەوە دەكەنەوە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەكانی ئێران، ژمارەیەك بۆمبی ئاوییان لە گەرووی هورمز چاندووە، ئەمەیش هەنگاوێكی مەترسیدارە و دەبێتە هۆی داخستنی گەرووەكە بە تەواوەتی كە یەكێكە لە گرنگترین ڕێڕەوەكانی ئابووری دنیا، ئەمە وایكردووە كە دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی وەڵامدانەوەی خێرا لە دژی ئەو هەنگاوەی ئێران بكات.

بەرپرسانی ئەمەریكا بە ڕۆژنامەی "وۆل ستریت جۆرناڵ"ی ئەمەریكییان ڕاگەیاندووە،  لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئێران نزیكەی 10 بۆمبی ئاوی لە گەرووی هورمز چاندووە، تا ئێستەیش ڕوون نییە كە دەیەوێ ژمارەی بۆمبە چێنراوەكانی لە گەرووەكە زیاتر بكات یان بە تەواوی ژمارەیان كەم ببێتەوە.

یەكێك لەو بەرپرسانەی بۆ وۆل ستریت جۆرنال قسەی كردووە دەڵێ: ئەمە پەیامێكی سیاسییە كە تاران ئاراستەی واشنتی دەكات و دەیەوێ بڵێ، ئێران لە توانایدایە بە زەبری هێزی ئابووری دنیا بە تەواوی بخنكێنێت.

لەبارەی چاندنی بۆمب لەلایەن ئێران لە گەرووی هورمزەوە، دوێنێ سێشەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا گوتی، ئەگەر ئێران بە پەلە ئەو بۆمبە چێنراوانە هەڵنەگرێت و لایان نەدات، ئەوا ڕووبەڕووی هێرشێك دەبێتەوە كە تا ئێستە هاوشێوەی نەبێت.

شارەزایان بۆ ڕۆژنامە ئەمەریكییەكە گوتوویانە، ئێران بەو هەنگاوە ئامانجیەتی بازاڕی نەوت و بازرگانی جیهانی تووشی گرفتی گەورە بكات، بەمشێوەیەش نرخی نەوت و غاز بە ڕێژەیەكی ڕەها ڕوو لە زیادبوون بكات، بەمشێوەیە دۆناڵد ترەمپ ناچار بكات كە هێرشەكانی بۆ سەر ئێران بوەستێنێت و كۆتایی بە جەنگەكە بهێنێت.



وشە - باز ئه‌حمه‌د