سەرچاوەی باڵا لە ئێرانەوە ئاشكرایان كرد، ئەنجوومەنی شارەزایان موجتەبا خامنەیی وەك ڕێبەر تەنیا بە ڕووكەش هەڵبژاردووە و لە دیوە ڕاستەقینەكەی، دانانی موجتەبا بە ڕێبەری نوێ بە فشاری پاسداران بووە، چونكە ئەو كۆپییەكی باوكیەتی، بەڵام هێشتا نەرمترە، ئەمەیش یارمەتی هێزە كۆنەپارێزەكان دەدا تا ئێران بەمشێوەیەی ئێستە بمێنێتەوە، نەك ڕیفۆرمخوازێك.
ئەو سەرچاوانە بۆ
ڕۆیتەرز پشتڕاستی ئەوەیان كردووە، پاسداران لە دوای دەسپێكی جەنگ و كوشتنی خامنەیی دەسەڵات و هەژموونیان زۆر فراوان بووە، ئەمەیش گومانی لای گەورە كەسایەتییە سیاسی و ئاینییەكان دروست كردووە، بە تایبەت پیاوانی ئاینی بەهۆی بەرهەڵستی و ڕازینەبوونیان بە دانانی موجەتەبا، ڕاگەیاندنی ناوی ڕێبەری نوێ بە فەرمی لەلایەن ئێرانەوە چەند سەعاتێك دواخراوە.
دوای بوونیشی بە ڕێبەری ئێران تا دوای 48 سەعات هیچ ڕاگەیەنراو و برووسكەیەكی بڵاو نەكردەوە، ئەمەیش ترس و گومانی زۆری لای ئەوانە دروست كردبوو كە لایەنگری بوونی موجتەبا بە ڕێبەری نوێی ئێران نەبوون.
سێ سەرچاوەكە لەبارەی هەڵوێست و سیاسەتی ئێران لە دوای بوونی موجتەبا بە ڕێبەری شیعە چارەنووسیان چێ دەبێ، موجتەبا چەند دەیەیەكە لە پشتەوەی شاشەكانەوە پرۆسەكان هەڵدەسووڕێنێت، هاوكات ئەو كەسێكی توند و ڕوانینێكی دوژمنكارانەی بەرانبەر ئەمەریكا و ئیسرائیل هەیە و لە ناوخۆیش تەواو توندە و بە زەبری هێز و كوشتن و ڕەشبگیری خۆپێشاندەرانی لێ دەكرێت.